بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی سێ هاوڵاتی دەستگیرکران  

لە سنووری قەزای سەیدسادق، سێ هاوڵاتی بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران ، رادەستی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق کران، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا هاوڵاتییەکی دیکەش لەسەر هەمان تۆمەت دەستگیربکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هەروەها دەست بەسەر ماتۆڕێکی سێ تایە و مشارێکی داربڕیندا گیرا، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کرا.

 

May be an image of scooter and motorcycle

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: ئەمساڵ کێشەی کەمیی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەکەی نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share