رۆژی یەکشەممە لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش سەر بە قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە، نەوت بەسەر دانیشتووانی ناحیەكە و گوندەكانی دەوروبەری دابەشدەكرێت.

لیژنەی چاودێریی سووتەمەنیی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش بڵاویکردەوە، رۆژی یەكشەممە 16ـی 11ـی 2025، نەوتی سپی لە ناحیەی سورداش و سەرجەم گوندەكانی دابەشدەكرێت، كە بۆهەر خێزانێک بڕی 200 لیترە و نرخەكەشی 104 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا كۆدی 284 دەتوانێت نەوت وەربگرێت و كۆدی دیکە نەوتیان پێنادرێت، داواش لە هاوڵاتییان كراوە، پێویستە كارتی زیرەكی نەوت ئامادەبكرێت لەكاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب سەرجەم کارەکانی راگرت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەی حەلەبی کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە فڕۆکەخانەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی راگرتووە. بەپێی ئاژانسی سانای سوری،…
Total
0
Share