سوودەکانی توێکڵی مۆز بزانە

لە كارتۆنی مۆزدا حەشاردراوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو توێکڵی مۆزەی فڕێیدەدەین رەنگە کۆمەڵێک سوودی هەبێت کاتێک تێكەڵی خواردنەکانمانی دەکەین.

زاناکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە توێکڵی مۆز فڕێنەدەین و بیخەینە ناو خۆراکەکانمانەوە وەکو پێکهاتەیەک لە ئارد بەکاریبهێنین.

توێژینەوەکە لەلایەن کۆمەڵێک زانای هیندستان و ئەمریکاوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئاردی لە توێکڵی مۆز دروستکراو (بە وشککردنەوە و هاڕینی) دەتوانرێت بۆ دروستکردنی نان سوودی لێببینرێت، چونکە تامەکەی لە گەنم خۆشترە و سوودیشی هەیە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن، بە زیادکردنی توێکڵی مۆز بۆ خۆراکەکان، بڕێکی زۆر لە کانزاکان و ماددە خۆراکییەکانی دژە شێرپەنجە بەدەستدەهێندرێت.

دەشڵێن، بەڵام ئەو کولێرەیەی بە ئاردی توێکڵی مۆز دروستدەکرێت، قاوەیی و رەق دەردەچێت، ئەوەش لەوانەیە بەهۆی ئەو ریشاڵە زۆرەبێت کە تێیدایە، هەروەها کاتێک نان یان کێک و سەموون لە ئاردێک دروستبکرێت کە 7.5%ی توێکڵی مۆز بێت، جێگیرتر و سەرنجڕاکێشتر دەبن لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت بۆ ماوەی سێ مانگ لە پلەی گەرمیی ژووردا هەڵبگیرێن و بمێننەوە.

توێژینەوەکە دەریدەخات، ئاردی توێکڵی مۆز لە دروستکردنی پسکیت و مەعکەرۆنی و کێکیشدا رەنگە شایەنی بەکارهێنان بێت.

هەر بەپێی توێژینەوەکە، ئەگەر توێکڵی مۆز بەباشی ئامادەبکرێت تامێکی زۆر خۆشی هەیە هەروەها دەتوانێت تەمەنی هەندێک بەرهەم درێژبکاتەوە، چونکە تایبەتمەندیی دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبی هەیە.

 

 

بابەتی پێشتر

بۆ پیاوان بەتایبەتی.. فلچەی ددان لە شێرپەنجە دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە دهۆك وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share