سۆران حەمەڕەش: چ سەردەمێکە کە خەڵکانێک شاشایەکی گەورەیان دەخرێتە بەردەست و رێیان پێ دەدرێت لەوێوە سوکایەتی بە کوڵەباڵی پیرۆز بکەن

سۆران حەمەڕەش، نوسەر و مێژوونووس بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە کۆڵەکە پتەوەکانی فەرهەنگی کوردی، هەورامانە، هەر ئەویشە کە دەشێت رۆحی کوردیی تێکشکاوی تێدا هەستێتەوە. بە دەنگ و بە جل و بە ڕۆح، هەورامان شوێنی رەسەنایەتیی فەرهەنگی کوردیە.

دەشڵێت، “هەر کەسێک لە گرنگی فەرهەنگیی هەورامان نەگات، ئەوە کێشەی هەورامان نییە، بەڵكو ئەوە کێشەی ئەوانەیە کە شارستانییەت و فەرهەنگ بە چاکەت و پانتۆڵ و بینای راقی بێ ڕۆح و کۆپیکراو تێگەیشتوون.

باسی لەوەشکردووە، “چ سەردەمێکە کە خەڵکانێک شاشایەکی گەورەیان دەخرێتە بەردەست و رێیان پێ دەدرێت کە لەوێوە سوکایەتیی بە کوڵەباڵی پیرۆز بکەن. بێ هەورامان و کوڵەباڵە پیرۆزەکەی، کۆمەڵگەی کوردی دەبێتە کۆمەڵێک لە چاکەتوپانتۆڵ لەپێی بێ فەرهەنگ و بێ هونەری بزر لەخۆ.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، بەهۆی چەند سیاسەت و پەیامی كەناڵێك بەرامبەر هەورامییەكان و كەلتووری ناوچەكە، ژمارەیەك چالاكوانی سنوورەكە ناڕەزاییان دەربڕی و وتیان، گەر داوای لێبوردن نەكرێت، سكاڵا تۆماردەكەن.

شەوی رابردوو لە پەخشی كەناڵەكەدا، یەكێك لە بێژەرەكانی گاڵتەی بە هەورامییەكان و كەلوپەل و كارە دەستییەكانیان كرد و به‌ دواكه‌وتوو و نەزان ناوزەندی كردن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كەناڵەكە بۆ ناشرینكردنی خەڵكی سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری پەیڕەوی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “بڕیارە رۆژی یەكشەممەی…
Total
0
Share