کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت و خۆڵبارین چڕتر دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکان دادەبەزێت و خۆڵبارینیش چڕتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، لە کاتەکانى نیوەڕۆش بەدواوە چڕییەکەى زیاددەکات، بەتایبەتى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، کەرکوک و ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان.

دەشڵێت، مەوداى بینین، (6-8 کیلۆمەتر) دەبێت و لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ بۆ خوار 6 کیلۆمەتر دادەبەزێت، بەتایبەتى لە کاتى بوونى تۆز و خۆڵ. لە هەندێک ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبێت لە 1 کیلۆمەتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی بە 4-2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزێت.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەى شەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامىی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت؛ پلەی گەرمییش بەراورد بە ئەمڕۆ بە 2-3 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share