نەتەوە یەکگرتووەکان: بە نیگەرانییەوە لە دۆخی بەیروت دەڕوانین

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە جەختی کردەوە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پێشهاتەکانی بەیروت دەکات.

جێنین پلاسخارت، رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان رایگەیاند، ئێمە بە قووڵی نیگەرانین لە ئەگەری کاریگەرییە مرۆییەکانی ئەو هێرشە بەرفراوانانەی کە دەستیپێکردووە بۆ سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیروت کە ناوچەیەکی دانیشتووانی چڕ و پڕە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شارەکە هێشتا ترس و دڵەڕاوکێی بەرفراوان میوانییەتی و دەبێت هەمووان بەپەلە ئاگر بوەستێنن تیایدا.

ئەوەش لەدوای هێرشی بەرفراوانی ئەمڕۆ دێت بۆ سەر بەیروت لەلایەن ئیسرائیلەوە کە چەندین باڵەخانەی خاپوورکرد، سەرەڕای ئەوەی باس لە بەئامانجگرتنی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا کرا، بەڵام ئاژانسی هەواڵی لوبنان پشتڕاستیکردەوە کە ناوبراو سەلامەتە.

بابەتی پێشتر

هێرشێکی چڕ کرایە سەر لوبنان و دەنگۆی بە ئامانجگرتنی سەرکردەی باڵا هەیە

بابەتی دواتر

لە بەغداوە وادەی ناردنی تەواوکاریی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share