نزیکەی 140 ئەفغانی لە باکوری کوردستان دەستگیرکراون

لەگەڵ زیادبوونی توندوتیژییەکان و هەواڵی دەسەڵاتگرتنەوە دەستی تاڵیبان ژمارەیەکی زۆر ئەفغانی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و ئەمڕۆش 133 پەنابەری ئەفغانی لە باکوری کوردستان دەستگیرکراون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەی ئەفغانییە دەستگیرکراوەکان لە شاری وان و دەوروبەری گەیشتووەتە 133 کەس و ئەو ئەفغانیانە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی خاکی ئێرانەوە تورکیا بۆ وڵاتی سێیەم بەکاربهێنن.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان بەهۆی زۆربوونی هاتنی ژمارەی پەنابەرە ئەفغانییەکان لە ئێرانەوە، سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران توندتر کراوەتەوە.

ڕێکخراوەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای دەکەن، تەنها لە یەک مانگدا 270 هەزار ئەفغانی وڵاتەکەی خۆیان جیهێشتووە و بەرەو وڵاتانی دراوسێ و بەوپێیەش تا ئێستا ژمارەی ئەفغانییە ئاوارەکان گەیشتووەتە 3,5 ملیۆن کەس.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران و ئەفغانستان لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە و بڕیاربوو میکانزمی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوارە ئەفغانییەکان دابڕێژرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت میکانزمێک دیاری نەکراوە و تورکیا ناچارە سنورەکانی توندتر بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ئاسانكاری بۆ دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ژنان و زیندانیكراوان دەكرێت

بابەتی دواتر

فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیاران و کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان درێژدەکاتەوە

ئەو ماوەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داینابوو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی بزوتنەوەی تاڵیبان، شەوی ڕابردوو کۆتاییهات،…
Total
0
Share