ئەمڕۆ رۆژی جیهانی گەشت و گوزارە

27ی ئەیلولی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی گەشت و گوزار دیاریکراوە، ئەوەش وەک بەرزکردنەوەی هۆشداریی لەبارەی پێویستی دەستڕاگەیشتنی گەشتیار بە هەموو شوێنێکی سەر هەسارەکە.

ئەم رۆژە لەلایەن رێکخراوی گەشتیاریی جیهانییەوە پێشنیارکراوە و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێگیرکراوە و لە ساڵی 1980وە یاددەکرێتەوە.

دیاریکردی ئەم رۆژە بۆ یادەکە، بەهۆی ئەوەیە رۆژێکی گونجاوە چونکە کۆتایی وەرزی گەرمایە لە نیوەگۆی باکوور و سەرەتای وەرزەکەیە لە نیوەگۆی باشوور.

گەشتکردن، وەک هۆکارێکی گرنگی بازرگانیی، ئاڵوگۆری بیروبۆچوون و بەرەوپێشبردنی شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤ و تێکەڵبوونی کەلتوورە جیاوازەکانی جیهان تەماشادەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

بابەتی دواتر

هێرشێکی چڕ کرایە سەر لوبنان و دەنگۆی بە ئامانجگرتنی سەرکردەی باڵا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share