هەورامییەكان سكاڵا لەسەر كەناڵێكی پارتی تۆماردەكەن

بەهۆی چەند سیاسەت و پەیامی كەناڵێك بەرامبەر هەورامییەكان و كەلتووری ناوچەكە، ژمارەیەك چالاكوانی سنوورەكە ناڕەزایی دەردەبڕن و دەڵێن، گەر داوای لێبوردن نەكرێت، سكاڵا تۆماردەكەن.

ئیبراهیم هەورامی، نووسەر و رووناكبیر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو لە هەواڵەكانی كەناڵی (ئاڤا میدیا) لە بەرامبەر سەرنجی پێشكەشكارێكدا، بێژەرێكی دیكەی كەناڵەكە بێ لەبەرچاوگرتنی هەست و كەسایه‌تیی سەدان هەزار هەورامی و زمانی هەورامان، دوور لە هەموو عورف و رەوشتێكی رۆژنامەنووس، كەوتە سوكایەتی و تەشهیركردن، بە بەكارهێنانی چەندین وشەی نه‌شیاو و سوكایەتیكردن بە كەلتوور و ئاداب و تەقلیدی رەسەنی هەورامییەكان.

وتیشی، “ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەورامییەكان و كەلتوور و كەلوپەلەكانیان مایەی فەخر و شانازیی نەتەوەكەمانن”.

دەربڕین و سیاسەتەكانی ئەو كەناڵەی پارتی، نیگەرانی لای هەورامییەكان دروستكرد و تائێستا چەندین چالاكوان و هاوڵاتی لە سۆشیال میدیا ناڕەزایی و توڕەیی خۆیان دەربڕیوە، ئەو روناكبیرە وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، “ئەگەر تاكو 48 كاتژمێری داهاتوو لە هەمان كەناڵ و هەمان بەرنامەدا داوای لێبوردن نەكرێت، ئەوا رۆژی یەكشەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو بێژەرە تۆماردەكەین”.

شەوی رابردوو لە پەخشی كەناڵەكەدا، یەكێك لە بێژەرەكانی گاڵتەی بە هەورامییەكان و كەلوپەل و كارە دەستییەكانیان كرد و به‌ دواكه‌وتوو و نەزان ناوزەندی كردن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كەناڵەكە بۆ ناشرینكردنی خەڵكی سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری پەیڕەوی دەكات.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

دەرگای سەرەکیی گردی زەرگەتە بە کۆنکرێت داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share