وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوكاریی لەلایەن بەغداوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری سەردانی بەغدادی پایتەختیان كرد و لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری و بودجەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، لەبارەی چەند تەوەرێكی تایبەت بە كێشەكانی لیستی مووچە و راگرتنی تەموویلی مووچە، لەسەر چەند خاڵێك گەیشتنە لێكتێگەیشتن و رێككەوتن كە گرنگترینیان ئەمانەن:
1.وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلولیان بەبێ كەموكوڕی و بەو شێوازە پێشكەشكرد كە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق دوایینجار داوایكردبوو.
2. بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروستبووە كە بڕەكەی 243 ملیار دینارە و وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب راگیرابوون،
هەروەك بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوكاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە.
3. چاوەڕوانین لە نزیكترین كاتدا دەست بەناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا وردبینی لە لیستەكاندا دەستیپێكردووە.

4. كێشەكانی تایبەت بە دووبارەبوونەوەی كۆدی بایۆمەتری و ناوی دووبارە بەشی زۆری چارەسەركرا كە هەمووی كێشەی هونەری بوون و هەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناوەكانیان لەیەك چووە یان كۆدیان دووبارە بووە، وردبینی و بەدواداچوونیان بۆ كراوە و چارەسەركراون، بۆ ئەوانەشی كە تا ئێستا بایۆمەتریان نییە کە 31ی 12ی ئەمساڵ مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆتۆماركردن.

بابەتی پێشتر

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری لەسەر عێراق دروستدەکات؟

بابەتی دواتر

نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای وەرزی چین و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە بڕەكە چەندە.. بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا تەرخانكرا بۆ باشتركردنی ‏دۆخی خوێندكاران

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا بۆ باشترکردنی بارودۆخی…
Total
0
Share