قوباد تاڵەبانی: بەڵێ کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەبارەی گرژییەکەی دوێنێی ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، پرسیارێک کرا وتیان کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنن؟، وتم بەڵێ کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنین.

دوێنێ پاش ئەوەی قوباد تاڵەبانی لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کەڤەری فەیسبووکی خۆی گۆڕی بە وێنەیەکی دەستی بەهێزی سەرۆک بافڵ کە نووسراوە کۆتایی پێدەهێنین، مەسرور بارزانی و تیمی پارتی پێیان ناخۆش دەبێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی روو دەکاتە قوباد تاڵەبانی و پێیدەڵێت؛ نازانم کۆتایی بە ئێمە یا سلێمانی دەهێنن؟

قوباد تاڵەبانی-ش لە وەڵامدا پێیدەڵێ؛ “کۆتایی بە ئێوە دەهێنین، ناتوانن ئیتر دەنگی خەڵک بدزن، 11 کورسیی کۆتاکان نەما بۆ ئێوە وەکو جاران و خۆیان دەنگی خۆیانن دەهێنن”.

بەمەش مەسرور بارزانی هەڵدەستێت و کۆبوونەوەکە کۆتایی پێدێت.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

بڕیاری بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share