دامەزراوەی ڤیم هەڵمەتێكی پاككردنەوە لە زێی دوكان ئەنجامدەدات

دامەزراوەی ڤیم ڤیدیۆییەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “دیمەنی بەجێماوی پاشماوەی دەبەی پلاستیك و شووشە لە نێو زێی دوكاندا دەرخەری كەمتەرخەمیی هاوڵاتییانە لە بەرامبەر ژینگەدا.

لە راگەیەندراوەكەی دامەزراوەی ڤیم هاتووە، لە ڕێگای لینێكەوە هاوڵاتییان دەتوانن لە 29ی 9ی 2024 بەشداربن لە هەڵمەتی پاككردنەوەی زێی دوكاندا.

پێشتریش دامەزراوەی ڤیم هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان ئەنجامدا و ماوەی چەند رۆژێك لە رێگای چەند تیمێكەوە هەردوو بەنداوەكەیان پاككردەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەمریکا: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لە بارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share