سێ كەس بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە چەكی بێمۆڵەت دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوو هەڵمەتدا سێ كەسیان بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی چەكی بێ مۆڵەت و نایاسایی دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ دوو تۆمه‌تبار کڕین و فرۆشتن‌ به‌چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و نایاساییه‌وه‌ ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستیپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن.

له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباراندا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌دا.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكی‌ دیكه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ کڕین و فرۆشتنی‌ به‌چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و نایاساییه‌وه‌ كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئەو تۆمه‌تباره‌شدا ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچەدا‌.

ڕونیشیدەكاتەوە، له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ك.ر.ع.) و (ئــ.ج.ر.) و (هـ.ح.ر.) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 3/21ی‌ لەیاسای چه‌ك ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

هەنگەكان دەیان پەنگوین دەكوژن

بابەتی دواتر

کاریگەرییەکانی موزیک لەسەر مرۆڤ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
10
Share