سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، درۆنی 50 وڵات بەسەر سەرمانەوەیە، ئەو هەموو هاوڵاتی و گەنجە رۆژ بە رۆژ لەم وڵاتە دەکوژرێت، هەموو سەرنجی ئەو حزبەی ئەمڕۆ حوکمڕانە، لەسەر گیرفانی خۆیەتی.
دەشڵێت، “مووچە نییە، بەغداد دەیەوێت مووچە بنێرێت، ناهێڵێن بینێرێت، چونکە پارەکە دەبێت بچێتە بانکی ئەوان، ئەوان دابەشی بکەن، ئەوە گاڵتە پێکردنە بە خەڵک”.