دادگای سلێمانی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی

دوای ئەوەی دەنگۆی فرۆشتنی بینای دادگای سلێمانی بڵاوکرایەوە، دادگاکە ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتیی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە چەند سایت و پەیج و سۆشیال میدیایەك هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شوێنی بینای دادگای سلێمانی فرۆشراوە و دەکرێتە پرۆژە، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

دەشڵێت، “لەگەڵ ئەوەی کە نازانین بە چ مەرامێك ئەم هەواڵە ناڕاست و بێبنەمایانە بڵاودەکرێنەوە، بە مافی خۆشمانی دەزانین سکاڵای یاسایی دژی ئەو سایت و پەیجانە تۆماربکەین”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: سێیەکی منداڵان بەدەست کێشەکانی بینینەوە دەناڵێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرایی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکاوە. سامان نادر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share