کۆمسیۆن: لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێکدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی کاندید و حزب و هاوپەیمانییەتییەکان پەسەندکران.

باسی لەوەشکرد، لیژنەی چاودێرییان بۆ هەڵبژاردن دیاریکردووە و رۆژی 15ی 10 بانگەشە کۆتایی دێت.

راشیگەیاند، 136 لیست پەسەندکراون، 1191 کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پڕکردنەوەی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیایەكی توركی گەشتەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگرێت

كۆمپانیایەكی ئاسمانی گەشتەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگرێت و بەرپرسێكی فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، داوای روونكردنەوەمان كردووە. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی…
Total
0
Share