دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک لە رووباری سیروان دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە رووباری سیروان دۆزرایەوە کە بەر لە سێ رۆژ خنکابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار لە رووباری سیروان خنکا.

هاوڵاتییەکە ناوی ئەحمەد حسێن فەتحوڵا بوو و تەمەنی 37 ساڵان بووە بە مەبەستی راوەماسی رووی لە رووباری سیروان کردبوو، بەڵام لەدوای خنکانی تەرمەکەی لە رووبارەەکەدا نەدۆزرابووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی قوربانییەکە دۆزرایەوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کەلار کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: سەرجەم ڕێگاکانی ناوشار بۆ هاتوچۆ مەترسیدارن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە هاتوچۆ لەسەرجەم شەقامەکانی ناوشار مەترسیدارە و داوادەکات هاوڵاتییان لەماڵەکانیان بمێننەوە. لەڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share