پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەولێر ئاساییە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد، پاش هەڵسەنگاندمان بۆ دۆخەکە، هیچ هۆکارێک نییە تاوەکو سبەینێ بکەینە پشووی رەسمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی کەشوهەوا ئاساییە و گرفت بۆ هاتوچۆ دروستناکات، بۆیە سبەینێ پڕۆسەی خوێندن و دەوامی فەرمانگەکان بەردەوامدەبێت، پشوو نابێت.