سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و سبەینێ لە چەند شوێنێکی دیکە بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، لە (بازیان، سورداش، بنگرد و پێنجوێن) نەوتی سپی دابەشدەکرێت.

ماوەی شەش رۆژە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و لە بەرامبەر 200 لیتر نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هەر خێزانێک وەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت بەهەموو شێوەیەك كۆتایی بە نادادپەروەری و جیاكاری بهێنین

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی پارتی وازی لە حزبەكەی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share