نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

بڕیارە سبەینێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و پارێزگاری شارەکەش ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرادەکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی سلێمانی دەکات.

وتیشی، لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی سلێمانی لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە کۆدەبێتەوە.

بڕیارە رۆژی20ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن، تاوەکو ئێستا بە فەرمی وادەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارینەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، به‌بۆنه‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان په‌یامێك ئاراسته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ده‌كات…
Total
0
Share