ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەخاتەڕوو.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، “بۆ ئەوەی رێکارەکانی بایۆمەتریی بوون بەگرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکرێن، پێویستە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و  فەرمانی وزاری هەبێت”.

دەشڵێت، “لە هەوڵداین ئەو سێ فەرمانە بەزووترین کات بگاتە سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆکان و پەروەردەی قەزاکان”.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

لە وەزارەتی داراییەوە زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share