بە بەشداری 12 ملیۆن خوێندکار سبەی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێدەکات

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن تەواوکردووە و سبەی بە بەشداری 12 ملیۆن خوێندکار لە شارە جیاوازەکانی عێراق ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی ئەمساڵ زۆر لەوانەی ساڵی رابردوو باشتر ئەنجامدراون، لەوانە ئامادەکردنی کتێبەکان لە کاتێکی زوودا، گواستنەوەیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان و دواتریش بۆ خوێندنگەکان.

لەبارەی باڵەخانەکانی وەزارەتی پەروەردەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین خوێندگەی نوێ هەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی 1000 خوێندنگەدا ئەمساڵ دەچنە خزمەتەوە و خوێندکاران وانەی تێدادەخوێنن.

باسی لەوەشکردووە، 12 ملیۆن خوێنکار بەیانی دەچنە خوێندنگە و لەو ژمارەیەش ملیۆن و 200 هەزار خوێندکاری پۆلی یەکەمی سەرەتایی بوونیان هەیە.

بابەتی پێشتر

گەشتیارێکی تەمەن 25 ساڵ لە گەلی شێرانە خنکا

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی راپەڕینەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share