گەشتیارێکی تەمەن 25 ساڵ لە گەلی شێرانە خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک بڵاویکردەوە، گەشتیارێکی تەمەن 25 ساڵ لە گەلی شێرانەی ناوچەی دێرەلوک خنکا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ناوچەکەی کردبوو، بەڵام کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە، تەرمەکەی دەرهێندراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتریش بەرەو پزیشکی دادی.

بابەتی پێشتر

پیاوێك بە جلوبەرگی ژنانەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بە بەشداری 12 ملیۆن خوێندکار سبەی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share