حەسان عەزاوی و محەمەد عەزاوی، دوو برای دووانەی بە نەتەوە عەرەبن و پێكەوە لە سلێمانی کاری رۆژنامەوانی دەکەن. ساڵانە لەگەڵ خستنەبازاڕی ئایفۆنی نوێ بەشداری دەکەن و لەگەڵ نەوە جیاوازەکانی ئایفۆندا ئەم جۆرە وێنەیە دەگرن.
لە ساڵانی رابردوودا، وێنەکانی حەسان و محەمەد بە سۆشیاڵ میدیادا بڵاودەبووەوە و وەک نیشانەیەکی جیاوازی نێوان نەوە جیاوازەکانی ئایفۆن باسی لێوە دەکرا، کە دوو برا دوانەکە چەندێک جیاوازییان هەیە، نەوەکانی ئایفۆنیش هەر ئەوەندە.
حەسان عەزاوی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نە خۆی و نە براکەی نەوە نوێیەکەی ئایفۆنیان نەکڕیووە کە ئایفۆن 16یە، بەڵكو تەنها وەک یادکردنەوەیەک بۆ ساڵانی رابردوو، کە وێنەکەیان گرتووە، ئەمساڵیش ئەو کارەیان کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
پزیشکەکەی بایدن: سەرۆک چەندین جوانکاری کردووە
گاری مۆتیکی پزیشکێکی باڵای نەشتەرگەریی جوانکاری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، 100 هەزار دۆلاری لە…
زانایان هۆشداری لە دروستبوونی قەرەباڵغیی مانگەدەستکردەکان دەدەن لە بۆشایی ئاسمان
زانایانی گەردوونناسی هۆشدارییان داوە لەوەی مانگە دەستکردەکان رەنگە مەترسییەکی گەورە بۆ بۆشایی ئاسمان دروست بکەن لەئەنجامی ئەو تیشکی…
“خۆشەویستی حەڵاڵە”.. مزگەوتێکی ئەڵمانیا ئاڵای هاوڕەگەزخوازان بەرزدەکاتەوە
لە بەرلین ناوەندێکی ئیسلامی کە خۆی وەک یەکەم “مزگەوتی لیبراڵی” ناودەبات لە ئەڵمانیا، پێشتریش ڕێگەیدا بۆئەوەی ژنان و…
دوو منداڵی پێکەوەنووساوی عێراقی لەیەکتر جیاکرانەوە
لە نەشتەرگەرییەکی چەند کاتژمێریدا کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی عەرەبستانی سعودیی بەڕێوەچوو، دوو منداڵی دووانی بەیەکەوەنووساوی عێراقی…