بۆ ئەوەی منداڵەكەت لە نەخۆشیی دەروونی بپارێزیت و كەسایەتییەكی باڵای بۆ بونیادبنێیت، ئەم هەنگاوە سادانە بگرەبەر كە لە كتێبی “نهێنییەكانی پەروەردەی منداڵ و بونیادنانی متمانە” وەرگیراوە و ئەنجامەكەی سەرسوڕهێنەرن.
بەرنامەی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ منداڵ:
1- رۆژانە 20 خولەك قسەكردن لەگەڵیدا وەك هاوڕێیەك (بەبێ ئامۆژگاری و قسەكردن لەبارەی خوێندن و هەر رێنماییەك).
2- دەربڕینی هەست و سۆز لە باوكەوە بۆ منداڵەكەی رۆژانە پێنج تا 10 جار.
3- پیاهەڵدان بە منداڵەكەت رۆژانە پێنج جار لەسەر هەڵسوكەوتێكی ئەرێنی كە ئەنجامیدەدات.
4- پیاهەڵدان رۆژانە پێنج جار بەسەر دیمەن و دەركەوتنیدا (زەردەخەنەكەی، قژی، چاوی و هەر شتێكی دیكەی لەوجۆرە).
5- دوو جار لە هەفتەیەكدا بەشداریكردن لە چالاكییەكانی دەرەوەی منداڵەكەت تەنانەت ئەگەر پێنج خولەكیش بخایەنێت (بەپێ رۆیشتن، وەرزشكردن، پیسایەك بەپێ یان بە ئۆتۆمبێل).
6- رۆژانە سێ خولەك بۆ چەسپاندنی بەهاكان، بەر لە نووستن:
– زۆر دڵم خۆشبوو كاتێك ئەمڕۆ بینیمیت ئەو كارەت كرد.
– هاریكاریكردنی خوشك یان برا بچوكەكەت ئەمڕۆ زۆر كارێكی جوان بوو.
– زۆرم بەدڵبوو ئەمڕۆ بەڵێنەكەت بردەسەر.
7- هەفتەی دوو جار یان زیاتر پێكەوە نانخواردن لە ماڵ یان دەرەوە، بەمەرجێك ماوەكەی درێژبێت و تیایدا گفتوگۆی خێزانی بكرێت.
8- رۆژانە (یەك بۆ سێ خولەك) تەنها گوێگربە، بەمجۆرە:
– دانیشتن لەگەڵ منداڵەكەت لە شوێنێكی ئارام و داوای لێبكەن باسی هەموو ئەوانە بكات كە دەیەوێت بیڵێت بەبێ سانسۆر و بێ هیچ قسەكردن یان بەرپەرچدانەوە یان قسە پێبڕینێك و پاش سێ خولەكەكە دانیشتنەكە كۆتایی پێبێت.
9- لەڕێی هەڵسوكەوتی رۆژانەوە خۆشەویستیت بۆ منداڵەكەت دەرببڕە: (پێنج دەستلێدانی رۆژانە:
– دەستدان لە بەشی كۆتایی سەر كە مانای “هەست و سۆز” دەگەیەنێت.
– دەست دانان لەسەر سەر “شانازی پێوەكردن”.
– دەست دانان لەسەر ناوچەوان “هێوركردنەوە”.
– دەستدان لە روومەتەكان “حەسرەت و خۆشەویستی”.
– دەستگرتن “بەهێزكردنی پەیوەندی و دەربڕینی خۆشەویستی”.
– ئەگەر توڕەبوو یان هەستی نەرێنی هەبوو “دەستت لەسەر سنگی دابنێ”.
– چوار ماچكردنی رۆژانە:
– لە ناوچەوان “پێشوازی”.
– لە سەر “شانازی پێوەكردن”.
– لە روومەت “خۆشەویستی”.
– لە دەست “پێشوازی و حەسرەت”.
سەرەڕای هەموو ئەوانە چەند دەتوانیت منداڵەكەت باوەش بكە و پەیوەندییەكانت لەگەڵیدا گەرم و گوڕ بكە و هەمیشە پێی بڵێ، “سوپاس كە تۆ هەیت لە ژیانمدا”.