ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: هەوڵدەدەین پێش هاتنی وەرزی سەرما بەغداد نەوت بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بنێرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابینبکات و ئەوانیش وەڵامیان ئیجابی بووە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی ماف و شایستەکانی هاوڵاتییانی هەرێم لە بەغداد قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە و بە نووسراوی رەسمیش داوامانلێکردوون، پێش هاتنی وەرزی سەرما بەشە نەوتی سپی هاوڵاتییانی هەرێم بنێرێت.

ئاشکراشیکرد، ئەوان وەڵامەکانیان ئیجابی بووە، چاوەڕێین پێش هاتنی وەرزی زستان ئەو بڕە نەوتە بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كورد بە یەك هاوپەیمانێتی و پێكهاتەكانی دیكەش بە 38 هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

وادەی بەستنی هاوپەیمانێتی لایەنەكان كۆتاییهات و یەكێتی و گۆڕانیش داواجار وەكو تاكە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردییەكان دەچنە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی…
Total
0
Share