بەنیازیت سبەینێ بچیتە گەشت و سەیران؟

سبەی یەکەم هەینی هاوینی ئەمساڵە، پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیبێت و بەگوێرەی قسەی کەشناسیی هەرێم سبەی لەناوچە شاخاوییەکان سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی دیکە کەشەکەی فێنکتر دەبێت.

کەشناسی دەڵێت، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەکاتەکانی بەیانی نمەباران لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەراستی هەرێم و هەندێ لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بە لاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە.

سبەی کەشوهەوایەکی پایزەی دەبێت و کەشێکی گونجاو دەبێت بۆ گەشت و سەیران و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی ناوچە گەرمەکانی هەرێمی کوردستان ناگاتە 36 پلەی سیلیزی.

بابەتی پێشتر

رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی عێراق و کوەیت بۆچی جیاواز لێی دەڕوانرا؟

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ھیچ لایەنێك نازانێت دەنگدەر دەنگی بە كام لایەن داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share