کێشەی گەڕانەوەی عومرەکاران چارەسەرکرا

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، “کێشەی گەڕانەوەی عومرەکاران چارەسەرکرا و لە سبەینێ هەینییەوە گەشتەکان دەستپیدەکەنەوە”.

نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان راگەیاند، “کێشەی گەڕانەوەی عومرەکارانی هەرێم لە سعودیە چارەسەرکرا و لە سبەینێ هەینییەوە گەشتەکانی عومرە بە شێوەی چوون و گەڕانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەکەنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، “ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کێشەیەک لە رێکخستنی گەشتەکاندا لە لایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە ژمارەیەک لە عومرەکارانی هەرێم و عێراق لە سعودیە گیریان خواردبوو، کێشەکە تەنانەت گەشتەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکەشی گرتبووەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
Total
0
Share