کۆریای باکوور بەردەوامە لە هەڵدانی خۆڵ و خاشاک بۆ ناو خاکی کۆریای باشوور

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور نزیکەی 160 باڵۆن کە خۆڵ و خاشاکیان تێدا بووە بەرەو وڵاتەکەمان هەڵیانداوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەکرد، ”نزیکەی 30 باڵۆنیان دۆزیوەتەوە کە لە بەشەکانی باکووری پارێزگای گیۆنگی و سیئۆلی پایتەخت نیشتوونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەڵدانی باڵۆنەکان لە پاشنیوەڕۆی چوارشەممە تاوەکو شەو بەردەوام بووە”.

بەپێی رۆژنامەکانی کۆریای باشوور ئەو باڵۆنانەی هەڵدراون زۆربەیان پارچە کاغەز و شووشەی پلاستیکییان تێدابووە و هیچ کەرەستەیەکی مەترسیداریان تێدا نەدۆزراوەتەوە.

پێشتر حکومەتی کۆریای باکوور لە مانگی ئایارەوە هەزاران باڵۆنی پڕ لە زبڵ و خۆڵ و خاشاکی بەرەو کۆریای باشوور هەڵدابوو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو پڕوپاگەندەی دژ بە وڵاتەکەی کە لەلایەن چالاکوانانی کۆریای باشوورەوە بپیان رەوانە دەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share