رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری لە کەرکوک و خانەقین و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڕوانیان و پێمان وایە، چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عێراقەوە.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، هانی هەموان دەدەین بەشداری سەرژمێری بکەن ، تاوەکوو پارێزگاری لە ناسنامەی راستەقینەی کوردستانیبونی ئەو ناوچانە بکەین و ئەوەش کاریگەری لەسەر بار و گوزەران و ئایندەی دانیشتووانەکانیان هەیە.

باسی لەوەشکرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گرنگییەوە لەم بابەتە دەڕوانێت و هەمووانی راسپاردووە بۆ کارکردنی جدی لەسەر ئەم پرسە، چونکە تۆمارکردنی خێزانەکان لە سەرژمێریی گشتییدا زامنی مافی هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 20ی 11ی 2024 سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات

بابەتی دواتر

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان: لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتووەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
Total
0
Share