لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر: کاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و تابلۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە

لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر رایدەگەیەنێت، ” کاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و تابلۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە”.

لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکییەکانى شار و شوێنە گشتییەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشینى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشم  و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر، جگە لە دروستکردنى قەرەباڵغییەکى زۆر و ئاسته‌نگى هاتوچۆ، بوونەتە هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزاریى هاوڵاتییان”.

دەشڵێت، ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاوەکو دەرکردنى بڕیارى پێویست لە بارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە رێگە پێدارونییە و (پۆلیسى هاتوچۆ، ئاسایش، پۆلیس)، دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، “قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی”. سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان ڕادەگەیەنێت. وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز خرایەسەر هەژماری وەزارەتی…
Total
0
Share