وێنە.. کرێکارێکی شارەوانی تراکتۆر بەسەریدا دەڕوات و گیان لە دەستدەدات

بەیانی ئەمڕۆ 15ی نیسان، لە کاتی کارکردندا کرێکارێکی شارەوانی لە قەزای بەردەڕەش تراکتۆرێک بەسەریدا دەڕوات و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، “کرێکارەکە دوای ئەوەی تراکتۆرەکە بەسەریدا ڕۆشتووە زیندوو بووە و دوای گەیانی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە”.

کرێکارەکە ناوی (محەمەد یاسین) ە و تەمەنی 35 ساڵ بووە، هاوکات خێزاندار بووە و باوکی منداڵێک بووە، ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە کارمەندی شارەوانییە.

هەر ئەمڕۆ کرێکارێکی دیکە لە سلێمانی لەسەر کارەکەی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کارگەکەیدا گیانی لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین، جەختیشدەكاتەوە بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچە بۆ خانەنشینان دەستپێدەكات…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە کاری چاکسازیی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە کاری چاکسازیی شەقامەکانی شارەکە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو…
Total
0
Share