بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دۆخی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوەیە و حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی حكومڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوەیە، حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و ئەو ئامانجانە بپێکێت کە چاوەڕێ دەکرا.

وتیشی، “بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و هەرێمەکەمان بەرەو قۆناغێکی گرنگ هەنگاودەنێت کە ئەویش هێنانەکایەی حکومڕانییەکە بۆ هەمووان نەک بۆ ‌هێز و لایەنێکی دیاریکراو”.

لە دیدارەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share