بەرگریی شارستانیی دهۆک: ژنێک کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو، رزگارکرا

بەرگریی شارستانیی دهۆک رایدەگەیەنێت، ژنێک کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو رزگارکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بڵاویکردەوە، کاتژمێر 07:56 خولەکى بەیانیی ئەمڕۆ رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوورى دهۆک روویدا.

دەشڵێت، بەهۆى رووداوەکەوە ژنێک کە لە ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو، لەلایەن تیمەکانیانەوە دەرهێنرا و رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتن کرا.

May be an image of 3 people, car and road

May be an image of 1 person, ambulance and van

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share