لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانەوە روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەماهەنگیدان لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەکانیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، وتیشی، “بۆ دامەزراندنی هەموو سێ یەکەمەکان پێویستمان بە کەمتر لە 9 ملیار دینار دەبێت”.

دکتۆر توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا داتاکانمان نارد بۆ وەزارەتی دارایی و دواتریش داوایان کرد دەرچووە یەکەمەکان بە گوێرەی ساڵەکان جیاکرانەوە و نێردرایەوە وەزارەتی دارایی.

باسی لەوەشکرد، دواتریش وەزارەتی دارایی داوای بایۆمەتری دەرچووانی کرد و ئێمەش نوسراومان کرد بۆ بایۆمەتری تاوەکو کاری خوێندکاران تەواو بکەن و ئەوەش تەواوکرا.

راشیگەیاند، لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 542 کەس لە یەکەمەکان چوون بۆ بایۆمەتری هەزار و 20 کەس هەر سەردانیان نەکردووە.

راشیگەیاند، لە کۆتا نوسراویاندا بۆ وەزارەتی دارایی 22ی 8 سەرجەم ناوەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراون تاوەکو بدرێن بە وەزارەتی دارایی عێراق و سێ یەکەمەکان دابمەزرێن.

وتیشی، “بۆ دامەزراندنی هەموو سێ یەکەمەکان مانگانە پێویستمان بە کەمتر لە 9 ملیار دینار دەبێت “.

بابەتی پێشتر

زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق بەڕووی ملیۆنێک و 300 هەزار خوێندکاردا کرانەوە

بابەتی دواتر

پزیشکیان ئەنجامی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێم بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتی دەستپێکردنی بەفربارین ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share