راوێژکارێکی سەرۆک وەزیران: بەهۆی کرێکارانی بیانییەوە ساڵانە دوو ملیار دۆلار دەچێتە دەرەوەی عێراق

مەزهەر محەمەد راوێژکاری ئابووری و دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ساڵانە کرێکارانی بیانی دوو ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوەی عێراق.

مەزهەر محەمەد رایگەیاندووە، کرێکارانی بیانی بەتوانا لە عێراق رێژەی تەنها 15% پێکدەهێنن و 85% یان کرێکارانی بیانی توانا مامناوەندن، حەواڵەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات ساڵانە دەگاتە دوو ملیار دۆلار.

ئاشکراشیکرد، رۆژانە ژمارەی کرێکارانی بیانی نایاسایی روو لە زیادبووندایە پێویستە بە یاسایەک رێگری لەم دیاردەیە بکرێت.

وتیشی، لە ئێستادا کرێکارانی بیانی دەرفەتی کاریان لە کرێکارانی ناوخۆیی زیاترە، ئەوان بە شێوەیەکی دیار کاریگەرییان لەسەر ژێرخانی وڵات دروستکردووە، جگە لەوەی کاریگەرییان لەسەر کەرتەکانی دیکەی وەک تەندروستی و نیشتەجێبوون هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە. عەلی زوبەیدی…
Total
0
Share