لە دەرەوەی یانەی گۆڵفەكەی لە فلۆریدا و لە نزیك شوێنی مانەوەی خۆی، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ كرا و وتەبێژی كەمپەینی هەڵبژاردنی ترەمپ دەڵێت، “دۆناڵد ترەمپ سەلامەتە”.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە لە شوێنی مانەوەی خۆی و لە دەرەوەی یانەی گۆڵفەكەی لە فلۆریدا، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ ئەمریكا كرا و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، جارێكی دیكە لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەقەكەرەكە دەستگیركراوە و ستیڤن چیونگ كە وتەبێژی كەمپەینی هەڵبژاردنی ترەمپە دەڵێت، “دۆناڵد ترەمپ سەلامەتە”.