بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە بنەمای كاركردن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا راگەیاند، یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ) لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت.

وتیشی، “هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ كوردستان و قووڵكردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان. پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پێغەمبەرمان (د.خ) بكەینە بنەمای كاركردن و هەوڵەكانمان لە خزمەت چاكەی گشتی و خەڵكە خۆشەویستەكەمان بێت”.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئەیلول، كە بەرامبەرە بە 12ی رەبیع لئەوەل، ساڵڕۆژی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە كە…
Total
0
Share