لافاو هەزاران هاوڵاتی چەند وڵاتێکی ناوەڕاستی ئەوروپای ناچار بە ئاوارەبوون کرد

دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لافاو چەند وڵاتێکی ناوەڕاستی ئەوروپای گرتەوە زیان بە هەزاران ماڵ گەیشت و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.

رۆژنامەی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی لافاو و زریانی بەهێزەوە لە هەریەکە لە رۆمانیا، چیک و پۆڵەندا بە هەزاران هاوڵاتی ئاوارەبوون و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە تەواوی ئەوروپا لە زیادبووندایە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ناوچەکانی باکووری چیک بەهۆی لافاوەوە 51 هەزار ماڵ بەهۆی پچڕانی کارەباوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەوە بێجگە لە ئاوارەبوونی هەزارانی دیکە، هاوکات لە ناوچەی گالاتی رۆمانیا 700 ماڵ ژێرئاوکەوتوون.

میدیا ناوخۆییەکانی پۆڵەندا بڵاویانکردەوە، بەهۆی لافاوەکەوە هەزاران کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و تیمەکانی فریاگوزاریش بۆ رێگریکردنی لە زیانی زیاتر سەرقاڵی دانانی کیسی خۆڵ و بەربەستی ئاسنین بوون.

یەکێک لەو کەسانەی لە پۆڵەندا زیان بە ماڵەکەی گەیشتووە دەڵێت، ”هەموو کەسێک لە شارۆچکەکەدا ترساوە و پێدەچێت هیچ هیوایەک نەبێت کە بارانەکە بوەستێت”.

بابەتی پێشتر

سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران

بابەتی دواتر

رۆناڵدۆ دۆخی تەندروستیی تێکچووە و نایەتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share