داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان نزیكەی 9 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە بڕەكەی هەشت ملیار و 730 ملیۆن و شەش هەزار و 100 دینارە، ئەمەش ئەو بڕانە دەگرێتەوە كە تائێستا سەبارەت بە هەفتەكە لە سایتەكەدا تۆماركراون.

هەر بەپێی ئامارەكە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر بە رێژەی نزیكەی 43% و بە بڕی نزیكەی 6 ملیار دینار كەمیكردووە.

سایتەكە روونیكردووەتەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 15.5 ملیار دینار بووە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پێشتر

پزیشكیان دەگەڕێتەوە بۆ تاران

بابەتی دواتر

لە فەرەنسا تەرمی چوار شاخەوانی بیانی دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ئەمساڵ پەڵەی داوە؟

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، گەرچی چەند شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا پەڵەی نەداوە. شاڵاو جەمال…
Total
0
Share