ئەندامێکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، “ئەگەر سعودیەش سبەینێ بکات بە جەژن نابێت هەرێم بیکات”.
جاسم کەلاری، ئەندامی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، “سبەینێ درێژەپێدەری مانگی رەمەزانە و دوو سبەی جەژنە”.
دەشڵێت، “بڕیار لای لیژنەی وەزارەتی ئەوقافە، هیوادارین لە حاڵێکدا سعوودیە بڕیاری جەژنی دا لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم سەرپێچیی بڕیارەکەی بکەن و نەیکەن بە جەژن”.