پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە بەگوێی یار و نەیاردا كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكەكەی تووانیویەتی بەسیاسەتی حەكیمانەی خۆی، جارێكی دی دەباشان و سلێمانی بکاتەوە شوێنگەی چارەسەركردنی گرفتەكانی ناوچەكە”.

دەقی وتارەکەی پێشڕەو مەلاوەیسی..

هاتنی مسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران بۆ سلێمانی و دەباشان و كۆبونەوەی تایبەتی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دانانی تاجەگوڵینەی وەفا لە سەر مەزاری سەرۆك مام جەلال، ئەو راستییە بەگوێی یار و نەیاردا دەدات كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكەكەی تووانیویەتی بەسیاسەتی حەكیمانەی خۆی، جارێكی دی دەباشان و سلێمانی ببێتەوە شوێنگەی چارەسەركردنی گرفتەكانی ناوچەكە، ئەوەی كە جێگەی دڵخۆشییە بۆ هەمووان ئەوەیە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی توانیویەتی پێگە بگەڕێنێتەوە بۆ سلێمانی و هەموو پلانەكان تێك بشكێنێت كە دەرهەق بە سلێمانی و یەكێتی دەگیرانە بەر بۆ لاوازكردنی پێگە ڕاستەقینەكەی خۆی و دەباشان و سلێمانی جارێكی تر تاجی یەكلاكردنەوەی  كێشەو گرفتەكانی لەسەرناوەتەوە و بڕیارە گرنگەكانی لێوە دەربچێت.

ئەم هەنگاوە سەرەتای هەڵهاتنی خۆرێكی نوێیە بە ئاسمانی سلێمانی و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دا، هەنگاوەكانی ڕابردووی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئومێد بەخشی زیاتری لە هەگبەی سیاسەتی خۆیدا هەڵگرتووەو چاوەڕوانی ئایندەیەكی باشتری لێدەكرێت بۆ سلێمانی و هەرێمی كوردستان و حكومڕانی ئایندەی هەرێمی كوردستان، بۆیە كردارەكان دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان “میوانداری”ی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەكات

بریارە لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لە سەرەتای مانگی شوباتدا میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بكات. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share