زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارداوە بەوەی رۆژی 28ی 9ی 2024 یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 بێت لە زانکۆی سلێمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە رۆژی چوارشەممە 11ی 9ی 2024 دەرکراوە.

باس لەوەشکراوە، دەستپێکی دەوام بە مەرجێک لە رۆژی دیاریکراودا دەبێت، ئەگەر سەرجەم پێداویستیەکانی بەشە ناوخوییەکان تەواوبکرێن و رێکارە دارایی و کارگێڕیەکانی گرێبەستی پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان بە ئەنجامبگات.

بابەتی پێشتر

داوا کراوە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە کرێی تابلۆ ببەخشرێن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: زۆرینەی کێشەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێممان چارەسەرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share