وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرەکانی دەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوایەک لە سـەرجـەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەکات کە لە مۆڵەتی بێمووچەدان و بایۆمەترییان نەکردووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لەسەر میلاکی دیـوانـى وەزارەتـى خـوێنـدنى بــاڵا و توێـژینـەوەى زانسـتى و زانکــۆ و پەیمـانگـەکـان و دامودەزگـاکـانى دیکـەى سـەر بە وەزارەتەکـەیان، و مۆڵەتی بێمووچەیان کردووە تاکـو ئێسـتا بایـۆمەتـرییــان نەکـردوە، پێـویسـتە بە زوتـریـن کـات سـەردانی شـوێنی کـارەکانیـان بکـەن و نوسـراویـان بـۆ بکـرێت بـۆ ئەنجــامدانـی بـایـۆمەتـری.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە لەدوای دواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وزاری عێراق بۆ ئابوری دێت، کە تێیدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی لیستی مووچە و لەناویشیدا یەکێک لە بابەتەکان بابەتی بایۆمەتری فەرمانبەران بوو.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرزییەکی دابەزاندنی کێش دەدرێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر لایەنێک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share