قوباد تاڵەبانی: سەردانەكەی پزیشكیان جەختكردنەوەیە لەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بناغەكەی داناوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی ئەو پەیوەندییە مێژووییە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە پەیامێكدا رایگەیاند، سەردانی دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری سەرۆک مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە جەنابی سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “زۆر خۆشحاڵ بووم کە بە یاوەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە جەنابی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، سەردانەكەیان بۆ کوردستان و سلێمانی، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا.

بابەتی پێشتر

مەسعود پزیشکیان: پێمخۆشبوو خەڵکی سلێمانی لە نزیکەوە ببینم

بابەتی دواتر

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share