وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە کە بە بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازیی بە میسر دەدات.
لەو بارەیەوە ماسیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بڕیارە بۆ ئاشتیی ناوچەکە و کۆتاییهێنانی هەمیشەیی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە کە لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکادایە.
ئەمە یەکەمجارە لە ساڵی 2020ەوە کە میسر بە تەواوی کۆی گشتی یارمەتییە سەربازییەکان وەربگرێت و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش جەختلەوە دەکاتەوە، ئەو بڕیارە سەبارەت بە هەوڵەکانی میسر بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست گرنگە.