دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تەکنەلۆجیای سەربازیی هیچ وڵاتێک لە جیهاندا، هێندەی ئەو تەکنەلۆجیایە بەهێز نییە کە ئەمریکا هەیەتی.
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن رایگەیاند، ئەم هەفتەیە ئەمریکا یەکەم بەشەمووشەک بۆ فڕۆکەی جەنگیی ئێف-35 رادەستی ژاپۆن دەکات.
وتیشی، “هیچ وڵاتێک هەرگیز نەیوێراوە هەڕەشە لە هێزی دەریایی ئەمریکا بکات، هەروەها هیچ هێزێکی دەریاییش لە جیهاندا نییە کە لە تواناکانی ئێمە نزیکببێتەوە، ئەگەر هەبووایە، هێزی دەریایی ئێمەیان لەناودەبرد”.
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە بەرەو مالیزیا بەڕێکەوت کە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیەتی بۆ ئاسیا؛ دواتر و لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا، گەیشتە ژاپۆن کە دووەم وێستگەی گەشتەکەی بوو، پێش کۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور.