جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی هێزەکانی حەفتا تەرخانکراوە و لە سبەینێەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەناو هەموو مووچەخۆراندا تەنها مووچەی خانەنشینانی هێزی حەفتا مابوون، ئەوانیش سبەینێ و دوو سبەی مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بۆ مانگی حەوت بە هاوتاکراوی دابەشنەکراوە و چاوەڕێش ناکرێت بۆ مووچەی مانگی هەشت بە هاوتاکراوی دابەشبکرێت.