نوێترین زانیاری لەبارەی زەوییەکانی تۆپزاوا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نوێترین زانیاری لەبارەی زەوییەکانی تۆپزاوا-وە بڵاودەکاتەوە.

د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، زەوییەکانی فراوانکردنی شوێنی سەربازگەی تۆپزاوا لە کەرتی 24ی تۆپزاوا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەپێی بڕیاری ژمارە (369) کە لەلایەن ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕیی هەڵوەشاوە، لە 31ی ئازاری 1975 دەرچووە داگیرکراوە و بەشێک لە زەوی و زارەکانی ئەم کەرتە بەناوی وەزارەتی بەرگرییەوە تاپۆ کرابوون و دەکەوێتە نێو ناوچە کێشە لەسەرەکان لەبەر ئەوە دەچێتە چوارچێوەی رێنماییەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستووری عێراق.

باس لەوەش دەکات، بەپێی رێنماییەکانی ماددە دەستوورییەکان، زەوییەکانی سەر بە وەزارەتەکانی بەرگری و نەوت، بوونە بەشێک لە رەشنووسی یاسایەک کە لەلایەن ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە ئامادەکرابوو بە مەبەستی دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی نێردرا بۆ ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران.

د.ئەحمەد کەرکوکی، دەڵێت، بۆیە داوام لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد کە بە نووسراو داوا لە پارێزگار بکات سەبارەت بەو بابەتە و ئەویش داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات بۆ دەربڕینی بۆچوونیان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک  راسپێرێت کە لە رێکارەکانی فراوانکردن بوەستن تاوەکو وەڵامێکی گونجاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بەدەست دەهێنین.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ژنێك بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

دەستەی باجی عێراق: لەسەر پرسی یەکخستنی باج لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share