ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “عێراق سورە لەسەر ئەو چوار بازگەیەی کە لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی خوارووی عێراق دایناون، پێویستە کارگەو کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن”.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، “دوو بازگە بۆ بەرهەمی ناوخۆی کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان، دوو بازگەی دیکەش بۆ بەرهەمی هاوردەی دەروازە سنورییەکان دانراون”.
سۆران عومەر دەڵێت، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵامی بەدواداچوون و داواکاریمان بۆ چارەسەری ئەو بابەتە، تایبەت بە کارگە ناوخۆییەکانی هەرێم کە لە گەشەپێدانی پیشەسازیی وەزارەتی پیشەسازی تۆمارە رایگەیاند، پێویستە وردبینی بکرێت لەو سەکۆ ئەلیکترۆنییەی دەروازەکان و توانای بەرهەمی کارگەکان بزانرێت.